موفتی عێراق دەنگدان بە چەند كاندیدێك حەرام دەكات

 موفتی عێراق دەنگدان بە چەند كاندیدێك حەرام دەكات
موفتی عێراق چەند مەرجێك بۆ دەنگدان بە كاندیدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی داهاتووی عێراق دادەنێت، هاوكات پشتگیریكردنی سێبارە كاندیدكردنەوەی نو‌وری مالیكیشی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران حەرام كرد.

رافع روفاعی، موفتی عێراق لە چاوپێكەوتنێكی تەلەڤزیۆنیدا لەگەڵ كەناڵی (تەغییر) گوتی: "سەرجەم دەنگدەرانی عێراق ئاگادار دەكەمەوە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی داهاتووی عێراق دەنگ بە كەسانی دڵسۆزو رابردوو پاك بدەن".

گوتیشی "هەموو ئەو كەس و لایەنانەی دژایەتی دانیشتو‌وانی عێراقیان كردووە یان بە وشەیەك لە تەنگژەی ئەنبار پشتگیری حكومەتی عێراقیان كردووە نابێت دەنگیان پێبدرێت".

رافع روفاعی، گوتیشی: "هەروەها نابێ دەنگ بەو كەس و لایەن‌و فراكسیۆنانەش بدرێت كە بە پشتگیری وڵاتانی دراوسێی عێراق پۆستەكانیان وەردەگرن، هەندێك بەرپرس هەن پەنایان بردووەتە بەر ئەو وڵاتانەی هەمیشە پلانیان داڕشتو‌وە بۆ كوشتنی هاووڵاتیانی عێراقی، وەكو قاسم سلێمانی و هاوشێوەكانی، بۆیە بەپێی بنەماكانی ئایین حەرامە دەنگیان پێبدرێت".

رافع تەها روفاعی، موفتی عێراقەو لە دایكبووی شارۆچكەی فەللـوجەیە، هەمیشە لە بەرامبەر رووداوەكانی عێراق هەڵوێستی هەبووە بەتایبەتیش لە ئاست تەنگژەی پارێزگای ئەنبارو شارۆچكەی فەللـوجە.







رووداو
Top