له ئه‌نبار ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی بۆ راوه‌دوونانی چه‌كدارانی داعش ده‌ستیپێكرد
دوێنێش له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی شاری رومادی شه‌رو پێكدادان له نێوان سوپای عیچراقی و چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش روویدا به‌تایبه‌تی له ناوچه‌كانی مهشحهنیه و زیراع دیجله‌و ئیبراهیم بن عه‌لی باكووری رۆژهه‌ڵاتی قه‌زای فه‌لوجه و درێژ ده‌بێته‌وه بۆ گه‌ره‌كه‌كانی حه‌وزو به‌كر و ئه‌فسه‌ران له ناوه‌راست و باشووری شاری رومادی . له‌و چه‌ند رۆژه‌ی دواییدا به‌هۆی ئه‌م شه‌رو پێكدادانه‌ی نێوان هێزه ئه‌منییه‌كان و چه‌كدارانی داعش ته‌واوی په‌یوه‌ندییه‌كان پچڕاون . ده‌ره‌نجامی ئه‌و بارودۆخه‌ی پارێزگای ئه‌نبار بۆته هۆی ئاواره بوونی نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن كه‌س ، له‌مباره‌وه سه‌باح گهرحوت سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ئه‌نبار به‌هۆی ئاواره‌بوونی ئه‌م ژماره‌یه‌ی هاوولاتیان داوای له حكومه‌تی ئیتیحادی كرد كه بودجه‌یه‌ك ته‌رخان بكات بۆ هاوكاریكردنی ئه‌م ئاوارانه له‌ناوشاری فه‌لوجه‌ش به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ چه‌كدارانی داعش ده‌ستیان به سه‌ر خانوو و ماڵی زیاتر له هه‌زارو پێنج سه‌د به‌رپرس و هاووڵاتیانی ئه‌م شاره داگرتووه‌و بۆ حه‌وانه‌وه‌ی چه‌كداران ته‌رخانكراون .
