كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان چەندین پلانی ئەمنی بۆ پاراستنی دەنگدەران داناوە

كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان چەندین پلانی ئەمنی بۆ پاراستنی دەنگدەران داناوە
كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان تەواوی ئامادەكاریە ئەمنیەكانی بۆ جێبەجێكردنی پلانی پاراستنی بنكەكانی دەنگدانی لەهەموو پارێزگاكانی عێراقدا تەواو كردووە.



سیروان ئەحمەد ئەندامی ئەنجومەنی كۆمسیاران لەلیژنەی ئەمنی هەڵبژاردنەكان، لەبەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند: كۆمسیۆن بەهەماهەنگی لەگەڵ لیژنەی ئەمنی باڵای هەڵبژاردنەكان، هەموو ئامادەكاریەكانی پلانی ئەمنی بۆ مەبەستی پاراستنی بنكەكانی دەنگدان بەپێی پلانی ناوەندی كە لیژنەی ئەمنی دایناوە، تەواو كردووە. سەرەڕای پلانی دووەمی لەپارێزگاكان لەڕێگای لیژنەی ئەمنیە لاوەكیەكانەوە وبەهەماهەنگی لەگەڵ نوسینگەكانی هەڵبژاردنی پارێزگاكان داناوە.

وتیشی: كۆمسیۆن ولیژنەی باڵای هەڵبژاردنەكان بۆ پاراستنی چاودێرانی نێودەوڵەتی كە چاودێری پرۆسەی هەڵبژاردنەكان دەكەن پلانیكی توكمە دانراوە سەڕەڕای پاراستنی ڕاگەیاندكاران وقەوارە سیاسیەكان.

جێگای ئاماژەیە، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لەعێراق ولیژنەی ئەمنی هەڵبژاردنەكان بەهەماهەنگی لەگەڵ هێزە ئەمنیەكان لەئاستی باڵادا كار دەكات بۆ ئەنجام دانی هەڵبژاردن كە بڕیار وایە لە 30 نیسانی ئەم ساڵ ئەنجام بدرێت.
Top