پەرلەمانی عێراق رۆژی یەكشەممە خوێندنەوەی دووەم بۆ بودجە دەكات
مەحمەد خالیدی بڕیاردەری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بەئاژانسی هەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاند: كۆبونەوەی داهاتووی پەرلەمانی عێراق رۆژی یەك شەممە دەبێت و بڕیاریشە كە خوێندنەوەی دووەم بۆ یاسای بودجەی ساڵی 2014 بخرێتە نێو كارنامەی كۆبونەوەكە.
وتیشی: ئاواتەخوازین كە لیستە سیاسیەكان ئامادەی كۆبوونەوەكە بن ورێكەوتنێكی سیاسی لەنێو یەكدا ئەنجام بدەن بۆ ئەوەی بگەن بەرێگە چارەیەك سەبارەت بەكێشەكانی نێو یاسای بودجە وكێشەكانی نێوان هەرێم وبەغدا.
PNA
