ئەمرۆ دەنگ لەسەر یاسای كار دەدرێت كوردیش بەشدار دەبێت
ئەشواق جاف ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەفراكسیۆنی كوتلە كوردستانیەكان بەئاژانسی هەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاند: ئەمرۆ بەپێی كارنامەی كۆبونەوەكە دەنگ لەسەر یاسای كار دەدرێـت كە 134 بڕگەی ماوە بۆ ئەوەی بە تەواوەتی دەنگی لەسەر بدرێت وئێمە وەكو فراكسیۆنی كوتلە كوردستانیەكان بەشداری كۆبوونەوەكە دەكەین چونكە یاسای بودجە لەكارنامەی كۆبوونەوەكە نیە وپرۆژە یاسای كار یەكیكە لەپرۆژە كرنگەكان كە پێویستە لایەنی كوردیش بەشداری تێدا بكات.
سەبارەت بەخوێندنەوە دووەم بۆ یاسایی بودجە ئەشواق جاف وتی: بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان پێویستە هەر پرۆژەیەك كە خوێندنەوەی یەكەمی بۆ كرا، پێویستە دوای دوو رۆژ خوێندنەوەی بۆ بكرێت واتا رۆژی چوار شەممە خوێندنەوەی دووەم بۆ یاسای بودجە دەكرێت و ئێمە لەهەوڵی بەردوام داین بۆ هەموار كردنی یاساكە و چارەسەر كردنی كێشەكانیش پێویستی بەرێكەوتنی سیاسی هەیە.
PNA
