لە عیراق 123 حاڵەتی لە سێدارەدان تۆماركراوە
ناوبراو لە بەیاننامەكەدا ئاماژەی بەوەداوە كە یەكێتیی ئەوروپا دەزانێت كە ئەو كەسەی حوكمدراوە بە سزای لە سێدارەدان تاوانێكی گەورەی ئەنجامداوە، بەڵام پێشمانوایە كە لە سێدارەدان نابێتە رێگرێگ بۆ نەهێشتن و بنڕكردنی تاوان.
لە بەیاننامەكەدا ئاشتۆن ئاماژەی بەوەشكردووە كە لە ساڵی 2012 دا 123 حاڵەتی لە سێدارەدان لە عیراقدا ئەنجامدراوە، ئەوەش تووشی نیگەرانییەكی زۆری كردوون، هاوكات رایدەگەیەنێت كە جێی خۆشحاڵییە لە سەرەتای ئەمساڵەوە تائێستا هیچ حاڵەتێكی لە سێدارەدان لەو وڵاتەدا ئەنجامنەدراوە، بەڵام بڕیاری تێهەڵچوونەوە بە ئەنجامدانی لە سێدارەدان كە ئێستا لەلایەن دەسەڵاتدارانی عیراقەوە گفتوگۆی لەبارەوە دەكرێت، مایەی نیگەرانییەكی زۆرە لەكاتێكدا كە پێشتر بڕیاریاندابوو چاوپێخشانەوە بكەن بە دۆسیەی بەندكراواندا، هەروەها دەسەڵاتدارانی عیراق هەڵوێستی یەكێتی ئەوروپا دەزانن لەبارەی پرسی لە سێدارەدان و دەزانن كە ئەو یەكێتییە پێیوایە ئەو حاڵەتە بە پێشلێكردنی مافی مرۆڤ لە قەڵەمدەدرێت.
