هاشمی: ئه‌مه‌ریكاو ئێران دژی لابردنی نوری مالكی-ن
جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق، تارق هاشمی، رایده‌گه‌یه‌نێت، \"له‌ساڵی 2006دا هه‌وڵی لابردنی مالكیمدا، دوایی ئه‌وه‌ی ده‌ركه‌وت ئه‌م پیاوه عه‌ڕابی پڕۆژه‌ی سه‌فه‌وییه له‌عێراقدا، له‌هه‌مانكاتیشدا پیاوێكی دواكه‌وتو تایفیه‌و بۆ ئیداره‌كردنی عێراق ناگونجێت\"".
هاشمی كه له‌ئێستادا له‌توركیایه، 17ی كانونی یه‌كه‌می 2011، دادگای باڵای تاوانه‌كانی عێراق \""تاوانباریكرد\"" به‌تێوه‌گلان له‌چه‌ند كرده‌وه‌یه‌كی \""تیرۆریستی\"" به‌و هۆیه‌شه‌وه‌و به‌شێوه‌ی غیابی، تائێستا دادگا چه‌ند جارێك حوكمی له‌سێداره‌دانی بۆ ناوبراو ده‌ركردووه.
هاشمی له‌رونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه له‌په‌یجی خۆی له‌فه‌یسبوك بڵاویكردۆته‌وه، ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌رو كه له‌هه‌وڵه‌كانیدا بۆ له‌كارلابردنی نوری مالكی جێگره‌كه‌ی دیكه‌ی سه‌رۆك كۆمار -عادل عه‌بدولمه‌هدی- كۆك بووه له‌گه‌ڵیدا.
تارق هاشمی كه یه‌كێكه سه‌ركرده دیاره‌كانی ئیئتلافی عێراقییه‌و سوننه‌كانی عێراق، هۆكاری شكستهێنانی ئه‌و هه‌وڵه‌ی رونده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێت، \""به‌ڵام وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وكاتی ئه‌مه‌ریكا، كۆندۆلیزا رایس، خۆی گه‌یانده به‌غدادو به‌من‌و هاوڕێكه‌می وت، واشنتۆن رازی نییه له‌سه‌ر گۆڕینی مالكی، بۆیه تا ئه‌مڕۆش ئه‌مه‌ریكاو ئێران ده‌یانه‌وێت نوری مالكی له‌ده‌سه‌ڵاتدا بێت\""."
