هاشمی وەك قەومی لوط پەیامی ئاراستەی شیعەكانی عێراق كرد

هاشمی وەك قەومی لوط پەیامی ئاراستەی شیعەكانی عێراق كرد
27ی کانوونی یەکەم/دیسەمبەر(گوڵان میدیا)- تارق هاشمی جێگری سەرۆك كۆماری عێراق داوای لە شیعەكانی وڵاتەكەی كرد سنوورێك بۆ نوری مالیكی، سەرۆك وەزیران دابنێن.

جێگری سەرۆك كۆماری عێراق لە پەیمامێكی كورتدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بەهەمان دەستەواژە و رستەی پێغەمبەر لوط كە لە قورئانی پیرۆزدا باسەكە هاتووە، داوای سنووردانانی بۆ گەلەكەی كرد لەو بەدكاریەی دەیكەن و رێیەك بۆ راگرتنی مالیكی بدۆزنەوە.

هاشمی كە بە بڕیارێكی دادگا سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچوو، ئێستا لە وڵاتی توركیا نیشتەجێیە، لە پەیامەكەی فەیسبووكیدا داوا لە شیعەكانی عێراق بەتایبەتی هاوپەیمانی شیعی دەكات كەسنوورێك بۆ مالیكی دابنێن، بەڵام ئەوەی ئەو هەواڵە لە پەیامەكانی پێشووی هاشمی جیا دەكاتەوە، هەمان رستە و دەستەواژەی پێغەمبەر لوت بۆ قەومەكەی بەكار هێناوە.

قەومی لوت ئەو نەتەوەیە بوون كە لە قورئان ناویان هاتووە و كارە بەدكاریەكەشیان بریتیبووە لە هاوڕەگەزبازی لەنێوان نێرەكانیاندا.

دەقی كورتە پەیامەكەی هاشمی:
الى التحالف الوطني الشيعي ... اليس فيكم رجل شجاع رشيد ... يوقف المالكي عند حده ويقول له كفى ... كفى ... كفى
Top