مالكی رەزامەندی نیشاندا بە كشانەوەی سوپا و پێشمەرگە لە ناوچە دابڕێنراوەكان
پەرلەمانتار محەمەد خالیدی تایبەت بە PUKmedia ی راگەیاند: ئوسامە نوجێفی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەگەڵ نوری مالكی سەرۆك وەزیرانی عیراقدا كۆبۆتەوەو مالكی بەشێوەیەكی مەبدەئی رەزامەندی خۆی لەسەر پێشنیاری كشانەوەی سوپا و هێزەكانی پێشمەرگە لە ناوچە دابرێنراوەكاندا نیشانداوە.
خالیدی وتیشی: هەر لە كۆبوونەوەكەدا رێككەوتوون كە لێژنەكانی هەردوولا لە چەند رۆژی داهاتوودا بەمەبەستی دۆزینەوەی میكانیزمێك بۆ جێبەجێكردنی ئەو رێككەوتننانە كۆببنەوە.
