تاڵه‌بانی: جیابوونه‌وه له عێراق دروشمێكی ناواقیعیه
جه‌لال تاڵه‌بانی له‌میانی دیمانه‌یه‌كی به‌رنامه‌ی ( نقطة نظام) له كه‌ناڵی (ئه‌لعه‌ره‌بیه) كه دووسبه‌ی هه‌ینی بڵاو ده‌بێته‌وه، ئاماژه به‌وه ده‌دات كه كورد نایه‌وێت له عێراق جیابێته‌وه، ئه‌گه‌رچی كێشه‌ی گه‌وره‌ش له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌بن و دووباره‌ش ببنه‌وه. چونكه وه‌ك خۆی گوتی كوردانی عێراق ده‌نگیان به ده‌ستووری وڵاته‌كه داوه، كه عێراقی فیدراڵی له‌سه‌ر بنیات نراوه.
سه‌رۆك كۆماری عێراق نیگه‌رانی كوردی له چه‌كداركردنی عێراق نه‌شارده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه هه‌رێمی كوردستان ترسی ئه‌وه‌ی جارێكی تر حكومه‌تی به‌غدا رووی چه‌كیان تێ بكات، ده‌نا له‌به‌ر ئه‌وه نبهێت، كورد پێی خۆشه عێراقێكی به‌هێز هه‌بێت.
