ره‌وتی سه‌در: مالكی خه‌ون به‌وه‌وه ده‌بینێت كه ببێته پیاوی سه‌رده‌م
ئه‌میر كنانی ئه‌ندام په‌رله‌مانی عێراق له كوتله‌ی ئه‌حراری سه‌ر به ره‌وتی سه‌در ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه: ره‌وته‌كه‌ی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه و ناكۆكیه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی ناوه‌ند زمانی شه‌ڕ ره‌ت ده‌كاته‌وه.
هه‌روه‌ها وتیشی: نوری مالكی ئه‌و خه‌ون به‌وه‌وه ده‌بینێت كه ببێته پیاوی سه‌رده‌م به‌ڵام هه‌رگیز سه‌ركه‌وتوو نابێت له‌وه‌دا.
كنانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه ئه‌وان دژی هه‌ر كێشه و ناكۆكیه‌كن له‌گه‌ڵ برا كورده‌كانیاندا و هه‌وڵی هیچ شه‌ڕێكیش ناده‌ن له داهاتوودا له‌گه‌ڵیاندا ، وتیشی: ئه‌م وڵاته پێویستی به هیچ سه‌ركرده‌یه‌كی سه‌ربازی نیه كه ته‌هدیدی لایه‌نێك له لایه‌نه‌كانی عێراق بكات به‌ڵكو پێویستمان به پیاوێكه كه بتوانێن ده‌وڵه‌تێكی مه‌ده‌نی بونیاد بنێت .
ئه‌میر كنانی له كۆتایی قسه‌كانیدا وتی: هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی مالكی سه‌رۆك وه‌زیران تایبه‌ته به‌خۆی و حزبه‌كه‌یه‌وه و تایبه‌ت نیه به هاوپه‌یمانی نیشتمانیه‌وه.
-radionawa
