نەتەوە یەكگرتووەكان زانیویەتی كە عێراق لە داهاتوودا سزای لەداردانی زیاتر جێبەجێ دەكات

نەتەوە یەكگرتووەكان زانیویەتی كە عێراق لە داهاتوودا سزای لەداردانی زیاتر جێبەجێ دەكات
نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكانیش لە عێراق، چووە پاڵ ئەو لایەنانەوە كە داوا دەكەن عێراق چیدی سزای لەداردان بەسەر سزاداراوانیدا جێبەجێ نەکات. ئەمەیش دوای ئەوە دێت كە هەفتەی ڕابردوو عێراق 26 سزادراوی لەدار دا.
پێشتریش بەریتانیا و یەكیەتیی ئەورووپا و رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی، داوایان لە دەستەڵاتدارانی عێراق كردووە كە سزای لەداردان بەسەر سزادراوانیدا جێبەجێ نەكات، ئەمەیش دوای لەداردانی 21 كەس دووشەممەی و 5 كەسی دیكەیش لە چوارشەممەی ڕابردوودایە.
لە بەیاننامەیەكیدا نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق ڕایگەیاندووە كە لە لایەنەكانەوە(بێئەوەی ناویان ببات) زانیویەتی \"لە ڕۆژانی داهاتوودا زۆرێك لە سزای لەداردانی دیكە جێبەجێ دەكرێن.\""
بی بی سی"
Top