کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کان: دانانی پازده ئه‌ندام بۆ ئه‌نجومه‌ن بۆ نه‌هێشتنی ناکۆکیی نێوان لایه‌نه سیاسیه‌کانه
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق \"سه‌ردار عه‌بدولکه‌ریم\"" به ئاژانسی په‌یامنێری راگه‌یاند: \""دانانی پازده ئه‌ندام بۆ ئه‌نجومه‌نی کۆمیسیۆن، ره‌نگه نه‌هێشتنی هه‌ندێک کێشه و ناکۆکی بێت له‌نێوان لایه‌نه سیاسیه‌کانی عێراق ئه‌گه‌رنا له‌ڕووی ئیداره کردنی ئه‌نجومه‌نی کۆمیسیۆن ئێمه هه‌ستمان به‌وه نه‌کردووه پێویستیه‌ک هه‌بێت بۆ زیادکردنی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی کۆمیسیۆن.\""
سه‌ردار عه‌بدولکه‌ریم گوتی: \""ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌سه‌ڵاتی هه‌موار کردنه‌وه‌ی یاسای کۆمیسۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کانیان هه‌یه ئه‌ویش به له‌به‌رچاو گرتنی پڕۆسه‌ی سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیی عێراق.\""
ئه‌ندامه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کان ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌ش کرد: \""زیاد کردنی ژماره‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن ره‌نگه کاریگه‌ریی هه‌بێت له‌سه‌ر رێککه‌وتن له‌سه‌ر بابه‌ته‌کانی ناو کۆمیسیۆن.\"""
