ئه‌ندامێکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران: پێدانی مافی ڤیتۆ به شاره‌زایانی بواری ئایین له دادگای فیدراڵی شتێکی ئێرانییه
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی \"مه‌حمود عوسمان\"" به ئاژانسی په‌یامنێری راگه‌یاند: \""ئه‌وه‌ی زۆر جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کاته‌وه که ده‌بێت پیاوانی شاره‌زای ئایین له دادگای فیدراڵی مافی ڤیتۆیان هه‌بیت ده‌وڵه‌تی یاسا نییه به‌ڵکو هه‌ریه‌ک له لیستی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی و حزبی فه‌زیڵه‌یه و ده‌وڵه‌تی یاساش پشتگیریی ده‌کات.\""
مه‌حمود عوسمان گوتی: \""پێدانی مافی ڤیتۆ به شاره‌زایانی ئایین له‌و دادگایه‌دا شتێکی ئێرانییه و ده‌یانه‌وێت سیسته‌مه‌که‌ی ئێره هێواش هێواش وه‌کو ئێرانی لێبێت چونکه له ئێران ئه‌نجومه‌نێکیان هه‌یه پێی ده‌ڵێن \""خوبره‌گان\""(شاره‌زایان) ئه‌مه‌ی دادگای فیدراڵیش شتێکه له‌و بابه‌ته.\""
ئه‌ندامه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌ش کرد: \""ده‌ستور خۆی نووسیویه‌تی نابێت هیچ یاسایه‌ک ده‌ربجێت دژی ئیسلام بێت ئیدی شاره‌زای بواری ئایینی بۆ مافی ڤیتۆی هه‌بێت؟ له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌شدا ئه‌وان که داوایان کردووه پیاوانی ئایینی مافی ڤیتۆی هه‌بێت ئێمه‌ش داوامان کردووه شاره‌زایانی بواری یاساش مافی ڤیتۆیان هه‌بێت.\"""
