سه‌در هۆكاری شكستهێنانی سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له‌مالكی ئاشكراده‌كات
له‌وتارێكدا كه ماڵپه‌ڕی (جه‌زیره)ی قه‌ته‌ری بڵاویكردووه‌ته‌وه، (موقته‌دا سه‌در)ی سه‌رۆكی ڕه‌وتی سه‌در ڕایگه‌یاندووه، پاشه‌كشێی (جه‌لال تاڵه‌بانی) سه‌رۆك كۆماری عێراق له‌هه‌ڵوێسته‌كه‌ی سه‌باره‌ت به‌واژۆی پرۆژه‌ی سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له‌مالكی، یه‌كێكه له‌هۆكاره‌كان‌و یه‌كێك تریش له‌هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌و شكسته، نیگه‌رانی پارت‌و گروپه سیاسییه‌كانی عێراق بوو له‌كاردانه‌وه‌ی ئه‌مریكاو ئێران به‌و بڕیاره كه هه‌ردوولایان تاڕاده‌یه‌ك هاوڕابوون له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی مالكی له‌پۆسته‌كه‌یدا.
موقته‌دا سه‌در ئه‌وه‌شی به‌دوورزانی، كه باس له‌وه‌ده‌كرێت، گوایه زۆربوونی ته‌قینه‌وه‌و كرده‌وه توندوتیژییه‌كانی عێراق په‌یوه‌ندییان به‌شكستهێنانی پرۆژه‌ی سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له‌مالكییه‌وه هه‌بێت.
