ئەنجوومەنی نیشتمانی سوری ھەوڵی پێکھێنانی حکومەتێکی کاتی دەدات

ئەنجوومەنی نیشتمانی سوری ھەوڵی پێکھێنانی حکومەتێکی کاتی دەدات
ئۆپۆزسیۆنی سوریا داوا لە ھاوپەیمانانی دەکات سوپای سوریای ئازاد پڕ چەک بکەن, بۆ ئەوەی توانای بەرەنگاربوونەوەی ھێزەکانی ئەسەدیان زیاتر بێت, لە ھەفتەی داھاتووش ھەوڵەکانیان چڕدەکەنەوە بەمەبەستی پێک ھێنانی حکومەتێکی کاتی.
بەپێی ھەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز , عەبدولباست سەیدا سەرۆکی ئەنجوومەنی نیشتمانی سوریا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی رایگەیاندووە, پێویستیمان بە پاڵپشتی ھەیە, پێویستیمان بەچەک ھەیە بۆ ئەوەی بتوانین رووبەرووی تانک و زریپۆشەکانی سوپای ئەسەد ببینەوە.

وتیشی: لە ھەفتەی ئایندە ئۆپۆزسیۆن ھەوڵەکانی چڕدەکاتەوە بەمەبەستی پێکھێنانی حکومەتێکی کاتی بۆ ئەوەی وڵات بەڕێوەببات لەکاتی رووخانی رژێمەکەی ئەسەد.

سەیدا ئاماژەشیدا: زۆربەی ئەندامانی ئەم حکومەتە لە ئۆپۆزسیۆن دەبن بەڵام دەشکرێ ھەندێ وەزیری ئێستای حکومەتی سوریای تێدا بێت.
Top