مالكی ئاماده‌یه بچێته به‌رده‌م په‌رله‌مان
كه‌ناڵی ئاسمانی عێراقیه له‌زاری (نوری مالكی) سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقه‌وه بڵاویكرده‌وه، داوایه‌كی پێشكه‌ش په‌رله‌مانی عێراق كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌دانیشتنێكی تایبه‌تدا میوانداری بكرێت، سه‌باره‌ت به‌پرسه سیاسییه‌كان، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق وتیشی:\"تائێستا په‌رله‌مانی عێراق وه‌ڵامی داواكه‌ی نه‌داومه‌ته‌وه\"".
لێدوانه‌كه‌ی نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌كاتێكدایه، كه نه‌یاره‌كانی هه‌وڵی بانگهێشتكردنی ده‌ده‌ن بۆ په‌رله‌مانی عێراق، به‌مه‌به‌ستی لێپرسینه‌وه له‌باره‌ی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی كه دراونه‌ته پاڵ مالكی، له‌وانه‌ش (پاوانكردنی ده‌سه‌ڵات، تاكڕه‌وی، به‌كارهێنانی هێزه ئه‌منییه‌كان، گهندهڵیو چه‌ند تۆمه‌تێكی دیكه).
nna"
