لیستی‌ عێراقییه‌ كۆده‌بێته‌وه‌

لیستی‌ عێراقییه‌ كۆده‌بێته‌وه‌
ئه‌ندامێكی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق سه‌ر به‌لیستی‌ عێراقییه‌ ئاشكرایكرد، ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانتار‌و وه‌زیره‌كانی‌ لیستی‌ عێراقییه‌ كۆده‌بنه‌وه‌، بۆ تاووتوێكردنی‌ كارنامه‌ چاكسازییه‌ سیاسییه‌كه‌ی‌ هاوپه‌یمانیی‌ نیشتمانی‌.

ئاژانسی‌ هه‌واڵی‌ ئه‌خباریه‌ له‌زاری‌ (حه‌سه‌ن به‌یاتی‌)یه‌وه‌ بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ سه‌ركرده‌كانی‌ لیستی‌ عێراقییه‌ كۆده‌بنه‌وه‌، بۆ تاووتوێكردنی‌ پرسی‌ بانگهێشتكردنی‌ (نوری‌ مالكی‌) سه‌رۆك وه‌زیران‌و كارنامه‌ چاكسازییه‌ سیاسییه‌كه‌ی‌ هاوپه‌یمانیی‌ نیشتمانی‌.

ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو، ئه‌مڕۆ لیستی‌ عێراقییه‌ هه‌ڵوێستی‌ خۆی‌ یه‌كلاییده‌كاته‌وه‌، سه‌باره‌ت به‌وه‌ڵامدانه‌وه‌ی‌ كارنامه‌كه‌ی‌ هاوپه‌یمانیی‌ نیشتمانی‌، یاخود به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانی‌ بانگهێشتكردنی‌ مالكی‌.

دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌ماوه‌ی‌ ڕابردوودا لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی‌ عێراق هه‌وڵی‌ خۆیان خسته‌گه‌ڕ، بۆ بانگهێشتكردنی‌ مالكی‌ بۆ به‌رده‌م په‌رله‌مان، به‌ئامانجی‌ متمانه‌سه‌ندنه‌وه‌ له‌كابینه‌كه‌ی‌، هاوپه‌یمانیی‌ نیشتمانی‌ كارنامه‌یه‌كی‌ چاكسازیی‌ سیاسیی‌ پێشنیاز كرد.
Top