سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم: هیچ رێككه‌وتنێكی نهێنی و دژی ده‌ستور له ئارادانییه
ئه‌مه‌ش ده‌قی لێدوانه‌که‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمه:
به‌ڕێز عه‌لی موسه‌وی كه‌سایه‌تییه‌كی نزیك له به‌ڕێز مالكی لێدوانی داوه كه رێككه‌وتنێك لی نێوان هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاری نه‌ینه‌وا هه‌یه.
جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه كه هیچ رێككه‌وتنێكی نهێنی و دژی ده‌ستور له ئارادانییه، باشتر بوو بۆ سه‌رۆكی وه‌زیران هانی عیراقییه‌كان بدات چاره‌سه‌ری كیشه‌كانیان بكه‌ن، نه‌ك به‌هه‌موو جۆرێك هه‌وڵبدات ئاگری فیتنه له نێویاندا داگیرسینێت، هه‌موو پلانه‌كانیان لای ئێمه ئاشكرایه، وه‌ڵاممان: ئێمه كێشه‌كانمان له‌گه‌ل سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان به‌پێی ده‌ستور چاره‌سه‌رده‌كه‌ین كه ئیوه پێوه‌ی پابه‌ند نابن.
د. ئومێد صباح
وته‌بیژ به‌ناوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم
٢٠١٢/٦/٢٠
