عادل به‌رواری: هیچ کاتێک وه‌کو ئێستا شیعه و سوننه له‌گه‌ڵ کورد دژی حکومه‌تی عێراق نه‌بوون
راوێژکاری پێشووی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق بۆ کاروباری هه‌رێمی کوردستان \""عادل به‌رواری\"" له لێدوانێکدا به ئاژانسی په‌یامنێری راگه‌یاند: متمانه له‌سه‌ر مالکی نه‌ماوه و له‌و بڕوایه‌شدا نیم سه‌رۆک بارزانی و تاڵه‌بانی یه‌ک لایه‌نه له‌گه‌ڵ مالکی رێک بکه‌ون و به‌بێ لیستی عێراقییه و ره‌وتی سه‌در که له‌ئێستادا بوونه‌ته یه‌ک به‌ره یه‌ک هێز.\""
عادل به‌رواری گوتی: \""ئه‌گه‌ر کورد به ته‌نها له‌گه‌ڵ مالکی رێک بکه‌وێت ئه‌وا به‌شێوه‌یه‌کی خودکار ئه‌و رێککه‌وتنه‌ی کورد له‌گه‌ڵ عێراقییه و سه‌در هه‌یه‌تی هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و ئه‌وه‌ش به‌قازانجی میلله‌تی کورد نییه.\""
راوێژکاری پێشووی مالکی ئاماژه‌ی دا: \""به‌بڕوای من سه‌رۆک تاڵه‌بانی و بارزانی زۆر رژدن به‌و رێککه‌وتنه‌ی له نێوان کورد و شیعه و سوننه دروست بووه و پێویسته زامنێکی نێوده‌وڵه‌تی که خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات بێت له‌نێوانیاندا ببنه چاو‌دێر ئه‌وکات لیستی عێراقییه و سه‌دریشی له‌گه‌ڵدا بێت پێکه‌وه رێکه‌وتن بکرێت.\""
"
