دەوڵەتی یاسا: سەركۆمار بڕواى بەلێسەندنەوەى متمانە لە مالیكی نییە و دڵنیای كردوین
نەدا سوودانى بەئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ى راگەیاند، سەردانى شاندى دەوڵەتی یاسا بەسەرۆكایەتیی حەسەن سنێد و عەبدولحەمید زوهری بۆ پیرۆزباییكردن بووە لە دامەزراندنى یەكێتی نیشمانى كوردستان لە جەلال تاڵەبانى سەركۆمارى عێراق.
سوودانى گوتى، لەو سەردانەدا سەركۆمارى عێراق بەشاندی دەوڵەتی یاسای راگەیاندووە كە ئەو بڕواى بەلێسەندنەوەى متمانە لە نووری مالیكی سەرۆك وەزیرانى عێراق نییە، هەروەها ئیمزاكانیش نەگەیشتوونەتە رێژەی یاسایی.
پتر گوتى، پرسی لێسەندنەوەى متمانە هەرەسی هێناوە و تا ئێستە ژمارەیەكی زۆر كەم پەرلەمانتار ئیمزایان كردووە بۆ جێبەجێكردنى ئامانجگەلی هەرێمی.
لەبارەى سەردانەكەى موقتەدا سەدر بۆ ئێران سوودانى گوتى، ئەمە نیشانەیەكی بەهێزە بۆ هەرەسهێنانى پرسی لێسەندنەوەى متمانە و دوا جار دەبێ هەمووان بگەڕێنەوە سەر كۆبوونەوەى نیشتمانى یا گەڕانەوەى بۆ قۆناغی پێش رێككەوتننامەى هەولێر و چاوخشاندنەوە بەهەرسێ سەرۆكایەتییەكان.
\"هاوپەیمانیی نیشتمانى و زۆر لە ئەندامانى لیستی عێراقییە و كورد پێیان وایە حكوومەتى شەراكەتى نیشتمانى نووچی خواردووە و هیچ شەراكەتێكی نیشتمانى تێدا نییە بۆیە دەوڵەتی یاسا پێی وایە حكوومەتی زۆرینەی سیاسی چ لەو قۆناغەی ئێستە یا بۆ قۆناغی دواى ئەم خولەى پەرلەمان باشترین چارەسەر بۆ عێراق\"" سوودانى گوتى.
ئەو ئەندامەى دەوڵەتی یاسا ئاماژەى كرد كە بەهۆى چەندان سەرپێچی یاسایی و دەستوورى و كەمتەرخەمى لە پەسندكردنى چەندان پڕۆژەیاسای گرینگ داواى لێسەندنەوەى متمانە لە ئوسامە نوجێفی سەرۆكى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق دەكەن لە یەكەم دانیشتنى خولی سێیەم كە بڕیارە 21ى ئەم مانگە دەست پێ بكا."
