ساڵح موتله‌گ: مانه‌وه‌ی مالكی یه‌كێتی وڵات ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه
ساڵح موتڵه‌گ, له به‌یاننامه‌یه‌كدا, وتیشی: قۆناغی دوای مالكی و دیكتاتۆری دێت و ره‌تبوونه‌وه‌ی نییه, ئه‌وه‌ی له هه‌ندێك له ده‌زگاكانی په‌یوه‌ست به نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران و له‌نێویاندا كه‌ناڵی فه‌رمی عێراقیه هه‌روه‌ها ژماریه‌ك له نوێنه‌ران بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن كه سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له مالكی مه‌ترسیداره, دووره له راستی و هیچ بنه‌مایه‌كی نییه.
ئاماژه‌یدا: مانه‌وه‌ی مالكی به‌سه‌رۆكی حكومه‌ت, یه‌كێتی نیشتمانی ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه, ده‌بێته هۆی دابه‌شبوونی وڵات و به‌رده‌وامبوونی گه‌نده‌ڵی ئیداری و دارایی و زیادبوونی پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ.
ساڵح موتله‌گ, داوای له سه‌رجه‌م هێزه سیاسییه‌كان كرد كه پێویسته به‌رپرسیاریه‌تی ئه‌خلاقی و ده‌ستوری له‌ئه‌ستۆ بگرن و یه‌كهه‌ڵوێستی خۆیان بۆ سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له مالكی و كۆتاییهێنان به گه‌شه‌كردنی دیكتاتۆریه‌ت له‌عێراق بنوێنن.
