كۆبوونه‌وه‌یه‌كى پێنج قۆڵى له‌ نێوان تاڵه‌بانى و بارزانى و عه‌للاوى و نوجه‌یفى و موتڵه‌گ له‌ دوكان ده‌ستیپێكرد

كۆبوونه‌وه‌یه‌كى پێنج قۆڵى له‌ نێوان تاڵه‌بانى و بارزانى و عه‌للاوى و نوجه‌یفى و موتڵه‌گ له‌ دوكان ده‌ستیپێكرد
ئه‌مرۆ له‌ دوكان به‌ مه‌به‌ستى تاوتوێكردنى قه‌یرانى سیاسیى عێراق و هه‌وڵه‌كانى ده‌ربازبوونى له‌و قه‌یرانه‌، كۆبوونه‌وه‌یه‌كى پێنج قۆڵى له‌ نێوان به‌ڕێزان جه‌لال تاڵه‌بانى سه‌رۆك كۆمارى عێراق و مه‌سعوود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌یاد عه‌للاوى سه‌رۆكى ئیئتیلافى عێراقییه‌ و ئوسامه‌ نوجه‌یفى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و ساڵح موتڵه‌گ جێگرى سه‌رۆك وه‌یرانى عێراق ده‌ستیپێكرد .

ئه‌م كوۆبوونه‌وه‌یه‌ دواى كۆبوونه‌وه‌یه‌ دێت كه‌ دووشه‌ممه‌ى رابردوو له‌ شارى هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو و تیایدا واژوو له‌سه‌ر رێككه‌وتنه‌كه‌ى ئه‌م دواییه‌ى هه‌ولێر و دۆكیومێنتى نه‌جه‌ف كرا .
Top