ئه‌گه‌ر (مالیكی) ته‌واوی ڕێككه‌وتننامه‌ی هه‌ولێر جێبه‌جێ بكات (هاشمی) ده‌چێته به‌رده‌م دادگه
گوته‌بێژی لیستی ئه‌لعێراقییه (حه‌یده‌ر موللا) له لێدوانێكیدا به سایتی \"ئیلاف\""ـی ڕاگه‌یاندووه ئه‌گه‌ر سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق (نووری مالیكی) به‌سه‌رجه‌م به‌نده‌كانی ڕێككه‌وتننامه‌ی هه‌ولێره‌وه پابه‌ند بێت و جێبه‌جێیان بكات، ئه‌وا لیسته‌كه‌ی جێگری سه‌رۆككۆمار (تارق هاشمی) ڕازی ده‌كات كه بچێته به‌رده‌م دادگه له به‌غدا.
(موللا) ئاماژه‌یشی بۆ ئه‌وه كردووه كه پابه‌ندبوونی (مالیكی) به ڕێككه‌وتننامه‌ی هه‌ولێر و ته‌واو جێبه‌جێكردنی دوا هه‌ل و ده‌رفه‌ته له‌به‌رده‌میدا بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاریی له یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كاندا بكات.
جێگه‌ی باسه ڕۆژی 28ـی مانگی ڕابردوو سه‌ركرده سیاسییه‌كانی عێراق له هه‌ولێر كۆبوونه‌وه و جه‌ختیان له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتننامه‌ی هه‌ولێر كرده‌وه، وه‌ك دوا ڕێگه‌چاره‌ی یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كانی عێراق.
له‌به‌رانبه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێیسته‌یشدا (نووری مالیكی) ڕۆژی شه‌ممه‌ی ڕابردوو له دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنیدا ڕایگه‌یاند ڕێككه‌وتننامه‌ی هه‌ولێر هیچی نه‌ماوه‌ته‌وه كه په‌یوه‌ندی به حكوومه‌ته‌وه هه‌بێت تاكوو جێبه‌جێی بكات."
