(تاڵه‌بانی) له‌گه‌ڵ (مالیكی) و (نوجێفی)ـدا كۆبوویه‌وه
بەپێی بەیاننامەیەكی سەرۆكایەتی كۆماری عێراق كە وێنەیەكی بۆ سایتی هه‌ولێر نێردراوە، نیوه‌ڕۆی ڕۆژی هه‌ینی سه‌رۆككۆماری عێراق (جەلال تاڵه‌بانی) له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیران (نووری مالیكی)ـدا كۆبووته‌وه و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بە چڕوپڕی گفتوگۆیان لەبارەی هەمو كێشە سیاسییەكان كە دێنە بەردەم كاروانی بنیاتنانی دەوڵەته‌وه كردووه.
هه‌روه‌ك له دیدارەكه‌دا پێویستیی تێپەڕاندنی ئەو كۆسپ و گرفتانەیش دوپاتكرایەوە لە میانەی كاری هاوبەش و لێكتێگەیشتنی نیشتمانی كە پشت ببەستێت بە دەستوور و رێككەوتنەكان و كارنامە و پرۆژە پێشنیازكراوەكان لە رێی كۆبونەوەیەكی نیشتمانییەوە كە بەشداریی هەموان زامن بكات لە بنیاتنانی عێراق و بەرەو پێش چونی پرۆسەی سیاسیی\".
له‌لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه هه‌ر هه‌مان ڕۆژ سه‌رۆككۆماری چاوی به سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق (ئوسامه نوجێفی) كه‌وتووه و له‌گه‌ڵ ئه‌ویشدا دوا گۆڕانكارییه‌كانی گۆڕه‌پانی سیاسیی عێراقی باس كردووه.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر یه‌كخستنی هه‌وڵه‌كان كرایه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌زووترین كات وڵات له‌م ته‌نگژه سیاسییه‌ی تێی كه‌وتووه ده‌رباز بكرێت.
"
