هاوپه‌یمانی كوردستانی: نامه‌كه‌ی سه‌در به‌شێكه له كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ولێر
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی هاوپه‌یمانی كوردستانی زیاتر روونیكرده‌وه ئه‌و نامه 7 خاڵیه‌ی كه موقته‌دا سه‌در، ئاراسته‌ی هاوپه‌یمانی نیشتمانی كردووه له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنی ئه‌م دوایه‌ی هه‌ولێره.
راشیگه‌یاند \""پێشتر چه‌ندین رێككه‌وتنی كراوه و جێبه‌جێ نه‌كراوه، به‌هۆی نه‌بوونی میكانزمی چۆنیه‌تی جێبه‌جێكردنی؛ به‌ڵام ئه‌و رێككه‌تنه‌ی ئه‌م دوایه‌ی هه‌ولێر جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌ستنیشانكردنی میكانزمه‌كان و چۆنیه‌تی جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كه كردووه‌ته‌وه\"".
عوده‌ی عه‌واد، په‌رله‌مانتاری كوتله‌ی ئه‌حراری سه‌دری رایگه‌یاند \""نامه‌كه‌ی موقته‌دا سه‌در له نێو هاوپه‌یمانی نیشتمانی گفتوگۆی له‌سه‌ر كراوه و تائێستا ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه\"".
له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی كه ئه‌گه‌ری شتی چاوه‌ڕوان نه‌كرا هه‌یه له‌نێو ئه‌و نامه‌یه‌دا، ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی ره‌وتی سه‌در ئاماژه به‌وه‌ده‌كات هه‌مووشێك ده‌بێت و هه‌فته‌یه‌ك تێپه‌ڕناكات هه‌ڵوێستی خۆمان راده‌گه‌یێنین.
به‌ها ئه‌عره‌جی، سه‌رۆكی كوتله‌ی ئه‌حراری سه‌در له په‌رله‌مانی عێراق له‌باره‌ی نێوه‌ڕۆِكی نامه‌كه‌وه ئاشكرایكردووه موقته‌دا سه‌در ماوه‌ی 2 هه‌فته‌ی له به‌رده‌م مالیكی داناوه، بۆ جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتننامه‌ی هه‌ولێر، ئه‌گه‌رنا متمانه‌ی لێوه‌رده‌گرنه‌وه، هه‌روه‌ها پێیوایه ده‌بێ چاكسازی له نێوخۆی هاوپه‌یمانی نیشتمانی بكرێت نه‌ك ده‌ره‌وه‌ی."
