بەغدا.. 3 هاووڵاتی كوژران و 14ـی دیكەیش بریندار بوون

بەغدا.. 3 هاووڵاتی كوژران و 14ـی دیكەیش بریندار بوون
هاووڵاتی كوژران کە یەکێکیان ئافرەتە و 14ـی دیكەیش بریندار بوون، بە هۆی ئەو 2 بۆمبە چێنراوەوە كە لە باكووری ڕۆژاوای بەغد تەقینەوە.
ئەمڕۆ شەممە، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی ناوخۆی عێراقەوە ڕایگەیاند، لانی کەم 3 کەس کوژراون و 12ـی دیکەیش بریندار بوون بە هۆی 2 بۆمبەوە کە بە دوو پاسی نەفەرهەڵگرەوە چێنراو بوون.

ئەو سەرچاوەیە ڕوونی کردەوە کە هەردوو تەقینەوەکە بەدوای یەکدا و سەعات 8 و نیو بوون و لە حوسێنییەی زەینلعابدینی ناوچەی چکووکی باکووری بەغدا ڕوی داوە.

سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی نوور، ڕایگەیاندووە کە 3 تەرمیان بۆ براوە لە نێویاندا ئافرەتێک هەیە و هەروەها 14 برینداریشیان لایە کە دوو ئافرەت و منداڵێک هەن.
Top