(موقته‌دا سه‌در): (مالیكی) دیكتاتۆرانه (حه‌یده‌ری) ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه
سه‌رۆك و ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در (موقته‌دا سه‌در) ڕایگه‌یاندووه كه فەرمانی گرتنی سه‌رۆكی كۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان (فه‌ره‌ج حەیدەری) راستەخۆ لە لایه‌ن (نووری مالیكی) سەرۆكوەزیرانەوە دەرچووە.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: پێویستە گرتنی (حەیدەری) لە چوارچێوەی دادوەری نەوەك لەسەر بنەما و شێوازێكی دیكتاتۆرانه.
هه‌روه‌ك له‌باره‌ی ئامانجه‌كانی ئه‌م بڕیارهیشهوه ده‌ڵێت: گرتنی (حەیدەری) لە بەرژەوەندیی (مالیكی)ـیە و بە بڕوای من سەرۆكوەزیران هەوڵی هەڵوەشاندنەوە یان دواخستنی هەڵبژاردنەكان دەدا، بۆیە پێویستە وریابین.
جێگه‌ی باسه قسه‌كانی (سه‌در) له میانه‌ی وه‌ڵامی یه‌كێك له پێڕهوانییهوه بوو كه نامه‌یه‌كی له‌وباره‌یه‌وه ئاڕاسته‌ی كردبوو، ئه‌ویش وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه و وه‌ڵامه‌كه‌یشی له‌سه‌ر سایته نزیكه‌كانی ڕه‌وته‌كه‌ی بڵاو كراوه‌ته‌وه.
