واشنتۆن بۆنده سه‌ربازییه‌كانی له‌گه‌ڵ عیراقدا بهشهفاف ناوده‌بات
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌به‌غداد له‌كۆی 140 تانكی جۆری ئه‌برامز M1A1 ، 131 تانكی له‌و جۆره راده‌ستی عیراق كراوه و بۆندی فرۆشتنی ئه‌و تانكانهش شه‌فافه‌و له‌ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتووشدا تانكه‌كانی تریش راده‌ستی به‌غداد ده‌كرێن.حكومه‌تی عیراقی چه‌ند بۆندێكی له‌گه‌ڵ واشنتۆن ئیمزا كردوه به‌مه‌به‌ستی خۆ پڕچه‌ك كردن، له‌وانه‌ش كڕینی فڕۆكه‌ی جه‌نگی جۆری F16 وچه‌كی تری دژه ئاسمانی و كه‌لوپه‌لی تری سه‌ربازی.
