هاشمى: ئەگەر ناچار بم عێراق بەجێ دێڵم
هاشمى لە دیمانەیەكدا لەگەڵ كەناڵى (العربیە) بێئاگایى خۆى لە هەر كارێكى \""تیرۆریستى\"" نیشادا كە یەكێك لە دەستەى پاسەوانەكانى ئەندامى دابێ.
هەروەها گوتى \""هەر كات ناچار بكرێ عێراق بەجێ دێڵێ، و ئەوەیشى گوت كە گەرەنتیى ئەستۆپاكیى هەموو پاسەوانەكانى ناكا.
كۆتاى مانگى رابردوو دەنگۆى ئەوە بڵاو بوویەوە هاشمى لەو ڤێلایەى لە كوردستان تێیدا نشتەجێ بووە، دیار نەماوە، بەڵام ئازاد جوندیانى گۆتیارى یەكێتیى نیشتمانیى كوردستان، لە لێدوانێكیدا بۆ (ئاكانیوز) بێئاگایى خۆى لەو هەواڵە پێشان دا.
هاشمى دواى ئەوەى بەغداى بەجێ هێشت و لە كوردستان گیرسایەوە، لە كۆنگرەیەكى رۆژنامەوانیدا ئەو تۆمەتانەى ئاراستەى كراون رەت كردەوە، هەروەها تانەى لە سەربەخۆیى دەسەڵاتى دادوەریى عێراق دا و داواى كرد فایلى دادگەییكردنەكەى بۆ كوردستان بگوێزرێتەوە، بەڵام ئەنجوومەنى باڵاى دادوەرى رازى نەبوو فایلەكەى بۆ كوردستان یاخۆ كەركووك بگوێزرێتەوە.
"
