چاوه‌ڕوانده‌كرێت هه‌فته‌ی داهاتوو بودجه‌ی 2012 ی عیراق په‌سه‌ندبكرێت
وتیشی: به‌پێی ئه‌و پڕۆژه بودجه‌یه‌ی كه ئاڕاسته‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق كراوه، بڕی نزیكه‌ی 117 تریلیۆن دینار وه‌ك بودجه‌ی ساڵی 2012 عیراق پێشنیار كراوه، كه 30 تریلیۆن دینار نه‌فه‌قاتی حاكیمه ده‌گرێته‌وه، نزیكه‌ی 12 تریلیۆن و 600 ملیار دینار وه‌كو پاره‌ی خه‌رجی و 1 تریلیۆن و 600 ملیار دیناریش وه‌كو خه‌رجی نه‌فه‌قاتی حاكیمه به‌ر هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌وێت.
بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی عیراقی فیدراڵ وتیشی: ئێمه وه‌كو وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی عیراقی فیدراڵ بڕی 172 ملیار دینارمان وه‌ك بودجه‌ی ساڵی 2012 بۆ قه‌ره‌بووی مادده‌ی 140 دیاریكردووه، چاوه‌ڕوانیشده‌كرێت پاره‌ی قه‌ره‌بووی راگوێزراوانی ده‌ستی رژێم دوای په‌سه‌ندكردنی بودجه له‌و پاره‌یه خه‌رج بكرێت.
راشیگه‌یاند: رۆژی 14/2 بڕیاردرا كه ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی وه‌ك بودجه‌ی نه‌فه‌قاتی حاكیمه كه له‌ساڵی 2011 دا له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراقی فیدراڵه‌وه بۆ خه‌رجیی دابینكردنی گازوایل و كڕینی كاره‌با بۆ هه‌رێمی كوردستان خه‌رج نه‌كرابوو، ئه‌مساڵ بڕێك پاره له بودجه‌ی نه‌فه‌قاتی حاكیمه بۆ هه‌رێمی كوردستان ته‌رخان بكرێت، كه پێشتر‌و له ساڵانی رابردوودا ئه‌و بڕه پاره‌یه له بودجه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته خه‌رج ده‌كرا.
