به‌یانێك له‌باره‌ی كۆبونه‌وه‌ی نوێنه‌رانی كوتله سیاسییه‌كان
له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا كه هه‌ریه‌ك له نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیرو (ئوسامه نوجه‌یفی) سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیش ئاماده‌یبوون، سه‌رۆك تاڵه‌بانی به‌خێرهاتنی ئاماده‌بوانی كرد‌و گرنگیی كۆبونه‌وه‌كه‌ی خسته‌ڕوو كه به‌ئامانجی بیروڕا گۆڕینه‌وه‌و دانانی رێوشوێنی پێویسته بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌موو كێشه‌كان له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستوورو قانوون‌دا تا ووڵات له قه‌یران و ئاڵۆزییه‌كان رزگار بكرێت، به‌تایبه‌تی له‌م قۆناغه‌دا كه قۆناغی گواستنه‌وه‌یه به‌ره‌و بنیادنانی ده‌وڵه‌ت و دامه‌زراوه ده‌ستووریه‌كانی و په‌سه‌ندكردنی قانونه ژیارییه‌كانی وڵات و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی هه‌موو كێشه هه‌ڵپه‌سێردراو و كه‌ڵه‌كه‌بوه‌كان كه كۆسپن له‌سه‌ر به‌ره‌وپێشچونی پرۆسه‌ی سیاسیی وڵات.
دوای بیروڕا ئاڵ‌وگۆڕكردن و گفتوگۆی چڕ نوسینگه‌ی سه‌رۆك كۆمار به‌یانێكی له‌باره‌ی كۆبونه‌وه‌كه ده‌ركرد و له‌لایه‌ن دكتۆر جه‌لال ماشته راوێژكاری سیاسی سه‌رۆك كۆمار خوێندرایه‌وه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
به‌یانێك له‌باره‌ی كۆبونه‌وه‌ی نوێنه‌رانی كوتله سیاسییه‌كان
به‌ناوی په‌روه‌ردگاری به‌خشنده‌و میهره‌بانه‌وه
فه‌خامه‌تی سه‌رۆك تاڵه‌بانی میوانداریی كۆبونه‌وه‌ی سه‌ركرده‌كانی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی و ئه‌لعیراقییه‌و ئیئتیلافی فراكسیۆنه كوردستانیه‌كانی كرد، له دووه‌مین دانیشتنی ئاماده‌كاریدا بۆ باسكردنی كاروباری سیاسی هه‌نووكه‌یی و گفتوگۆكردن له‌باره‌ی مه‌سه‌له ستراتیژیه‌كان كه رووبه‌رووی كۆماری عێراق ده‌بێته‌وه، لیژنه‌كه ئاماژه‌ی كرد بۆ یه‌كه‌مین كۆبونه‌وه‌ی له رۆژی دووشه‌ممه 15ی كانونی دووه‌می 2012 ئه‌ویش كاركردنه به‌شێوه‌یه‌كی چڕ‌وپڕ له‌پێناوی به‌دیهێنانی كۆده‌نگییه‌كی نیشتیمانیی سه‌ركه‌وتوو كه ویست و داواكارییه‌كانی هه‌موو پێكهاته‌كانی گه‌لی عێراق جێبه‌جێ بكات.
كۆمیته‌ی ئاماده‌كاریی پێشوازیی كرد له بڕیاری كۆمه‌ڵه‌ی ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌ب كه به‌نیازه كۆبونه‌وه‌ی باڵای عه‌ره‌بی داهاتوو له به‌غداد ببه‌سترێت،كۆمیته‌كه پابه‌ندبوونی به‌كاری هاوبه‌ش به‌گیانێكی نیشتیمانییه‌وه نیشاندا له‌پێناوی زامنكردنی سه‌ركه‌وتنی كۆبونه‌وه‌ی باڵای عه‌ره‌بی.
كۆمیته‌ی ئاماده‌كاری پێشوازیكرد به گه‌ڕانه‌وه‌ی نوێنه‌رانی فراكسیۆنی ئه‌لعێراقییه بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی به‌شدارییكردنی نوێنه‌رانی فراكسیۆنی ئه‌لعێراقییه له كۆبونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له سبه‌ینێ سێ شه‌ممه‌وه.
فه‌خامه‌تی سه‌رۆك داوای له كۆمیته‌ی ئاماده‌كاری كرد نه‌خشه‌ی رێگا دابنێت بۆ به‌رده‌وامبوون له پرۆسه‌ی سیاسیی له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستوورو رێكه‌وتنه‌كانی هه‌ولێر له‌ساڵی 2010 بۆئه‌وه‌ی بیخاته به‌رده‌م سه‌ركرده‌كانی كوتله سیاسییه‌كان. به‌شداربونی كۆبونه‌وه‌كه رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌م پره‌نسیپه سه‌ره‌كیانه بۆ ئاڕاسته‌كردنی وتوێژه‌كانی ئاینده به‌پێی ئه‌م نه‌خشه‌یه:
هه‌موو به‌شداربووانی پرۆسه‌ی سیاسی پابه‌ند ده‌بن به‌وه‌ی یه‌كڕیز بن به‌رامبه‌ر تیرۆرستان و تاقمه چه‌كداره‌كان، كه مه‌رامیانه هه‌ڕه‌شه له عێراق بكه‌ن و زیان به گه‌لی عێراق بگه‌ینن.
ده‌ستوور بنه‌مای یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ناكۆكیه‌كانه‌و پێویسته هه‌موو لێپرسراوان به‌پێی ده‌ستوور هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌م. ده‌بێت هه‌موو پێكهاته‌كانی كۆمه‌ڵی عێراق به‌شێوه‌یه‌كی ته‌واو له پڕۆسه‌ی سیاسیی‌دا نوێنه‌رایه‌تیان هه‌بێت.
دادگای عێراقی ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربه‌خۆیه به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كسانی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاته‌كانی تردا و پێویسته له ده‌ست وه‌ردانی سیاسییه‌وه دوور بێت.
له كۆتاییدا فه‌خامه‌تی سه‌رۆك ستایشی هه‌وڵه‌كانی كۆمیته‌ی ئاماده‌كاریی كرد متمانه‌ی ته‌واوی خۆی ده‌ربڕی كه كۆمیته‌كه كاره‌كانی به گیانێكی هاریكاریی راده‌په‌رێنێت و هه‌وڵی چڕ‌وپڕ ده‌دات بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر كۆسپه‌كاندا به ئامانجی زامنكردیی سه‌ركه‌وتی چاوه‌روانكراو .
