هاشمی داوا ده‌كات دوو له فه‌رمانبه‌رانی كه ژنن، ئازاد بكرێن
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه ئه‌مڕۆ له نووسینگه‌ی (تاریق هاشمی)ـیه‌وه ده‌رچووه، داوا كراوه به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌كانی نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆككۆمار (ره‌شا حوسێنی) و فه‌رمانبه‌رێكی دیكه‌ی به ناوی (باسمه قلیاقوس)، كه له ماوه‌ی هه‌شت ڕۆژی رابردوو و به هۆكاری نادیار له لایه‌ن ده‌ستگا ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون، ئازاد بكرێن.
له به‌یاننامه‌كه‌دا وه‌ها ئاماژه دراوه كه (ره‌شا حوسێنی) له لایه‌ن ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غداوه داوا كراوه و دواتر له شوێنێكی نادیار له‌م ناوچه‌یه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه. (باسمه)ـیش له شوققه‌كه‌ی خۆی و له ناوچه‌ی سه‌وز، له شه‌وی سه‌ری ساڵدا ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه كه ئه‌م كرداری ده‌ستگیركردنه دوای ده‌رچوونی بڕیاری ده‌ستگیركردنی (هاشمی)ـیه به تۆمه‌تی تێوه‌گلان له كرده‌ی تیرۆر، كه ناوه‌ڕاستی مانگی 12ـی پارساڵ له سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه بڕیاری له‌سه‌ر درا.
-PNA
