کچێکی عێراقی لە نێو کوژراوانی رووداوەکەی نەرویژدایە
سەرچاوەکان وتیان: \"شەوی رابردوو باوکی رافال محەمەد جەمیل یاسین ئاگادار کراوەتەوە بەدۆزینەوەی تەرمی کچەکەی، دوای ئەوەی بۆ ماوەی چوار رۆژ بە 37 بەلەم کە حکومەتی نەرویژ بۆ ئەو مەبەستە دابینی کردبوو، بەدوایدا گەڕاون\"".
ئاماژەی بەوەشدا، تەرمەکە رەوانەی نەخۆشخانەی ریکس ئۆسبیتال لە پایتەختی نەرویژ کراوە، پاشان خێزانەکەی لە گۆرستانیێکی ئیسلامی لە دەوروبەری ئۆسلۆ بەخاکی دەسپێرن.
رافال محەمەد جەمیل یاسین قوتابی زانکۆیە، لە کاتی کوشتارەگەکەدا لەگەڵ جەمیلی برای لە خێوەتگەی هاوینە دابوون لە دوورگەکە بەبەشداری 700 کەس کە هەموویان تەمەنیان لە نێوان 14 تا 35 ساڵدا بوو."
