پۆلیسی بەسرە بەڵێن دەدات بەکۆنترۆڵکردنی پارێزگاکە دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا

پۆلیسی بەسرە بەڵێن دەدات بەکۆنترۆڵکردنی پارێزگاکە دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا
سەرکردایەتی هێزەکانی پۆلیس لە بەسرە دووپاتی کردەوە کە لە توانایدایە ئەمن و سەقامگیری پارێزگاکە بەتەواوی بگرێتە ئەستۆ دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە کۆتای ئەمساڵدا، جەختیشی کردەوە لەسەر ئەوەی پێویستی بەچەک و مەشقکردن و پشتیوانی هەواڵگری زیاتر هەیە بۆ پاراستنی ناوچەکە.
فەیسەڵ کازم عەبادی بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی بەسرە وتی: \"کشانەوە یان مانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق پەیوەستە بەبڕیارێکی سیاسی، بەڵام ئەگەر لە کۆتای ئەمساڵ بەتەواوی هێزەکان کشانەوە، ئەوکات هێزەکانی پۆلیس و دەزگە ئەمنییەکان دۆخی ئەمنی و سەقامگیری پارێزگاکە دەگرنە ئەستۆ\"".

وتیشی: \""ئێستا بارودۆخی پارێزگای بەسرە تا رادەیەک سەقامگیرە\""، پێی وابوو، سەردانەکانی ئەم دواییەی دیپلۆماتکار و پیاوانی کاری بیانی بۆ پارێزگاکە ئاماژەیە بەوەی بارودۆخی پارێزگاکە جیگیرە."
Top