عادل بەرواری: رێككەوتنی نێوان عێراقیە و دەوڵەتی یاسا ئەستەمە

عادل بەرواری: رێككەوتنی نێوان عێراقیە و دەوڵەتی یاسا ئەستەمە
راوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ كاروباری هەرێمی كوردستان بەدوری زانی هەردو لیستی عێراقیە و دەوڵەتی یاسا بگەنە رێككەوتن بۆ چارەسەر كردنی كێشەكان.

ئەمڕۆ سێ شەممە \"عادل بەرواری\"" راوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ كاروباری هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: كێشەی سەرەكی نێوان هەردو لیستی عێراقیە و دەوڵەتی یاسا نەبونی متمانەیە لەنێوانیاندا كە بەجۆرێكە هیچ لایەكیان متمانە بەوی دی ناكەن.

بەرواری وتیشی: لیستی عێراقیە دەیەوێت ئەنجومەنی سیاسەتە ستراتیژیەكان دەسەڵاتێكی زۆری هەبێت كە هاوشان بێت لەگەڵ دەسەڵاتەكانی سەرۆك وەزیران، ئەمەش لەكاتێكدایە كە ئەنجومەنی سیاسەتە ستراتیژیەكان دەستوری نییە و لەدەستوردا ئاماژەی پێنەكراوە.

راوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ كاروباری هەرێمی كوردستان رێككەوتنی نێوان هەردو لیستی عێراقیە و دەوڵەتی یاسای بە ئەستەم ناوبرد.

سەرچاوە/ رۆژنامەی حەیات
"
Top