عێراق.. لەسەر داوای سەرۆک کۆمار پێنجشەممەی داهاتوو کۆبوونەوەی کوتلە سیاسییەکان ساز دەکرێ
لە بەیاننامەیەکی نووسینگەی سەرۆک کۆماردا هاتووە، نووسینگەی سەرۆک کۆمار بانگهێشتنامەی بۆ سەرانی کوتلە سیاسییەکان ناردووە بۆ ئامادەبوون لە کۆبوونەوەکە.
کۆبوونەوەی یەکەم لە 9ی ئەم مانگەدا لە نووسینگەی تاڵەبانی ساز کرا و تێیدا هەریەک لە ئوسامە نوجێفی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و نوری مالکی سەرۆک وەزیران و ئەیاد عەلاوی سەرۆکی لیستی عێراقییە و ئیبراهیم جەعفەری سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتمانی و عەمار ئەلحەکیم سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی ئامادەی بوون، لە کۆبوونەوەکەدا لیژنەیەک بەئەندامیەتی هەموو کوتلە سیاسییەکان بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان لە نێوان دەوڵەتی یاسا و لیستی عێراقییە پێک هات.
