عێراق.. مانگی داهاتوو زیاتر لە دە هەزار سەربازی ئەمەریکی لە وڵات دەکشێنەوە

عێراق.. مانگی داهاتوو زیاتر لە دە هەزار سەربازی ئەمەریکی لە وڵات دەکشێنەوە
ئەمڕۆ سێشەممە سەرچاوەیەکی ئەمەریکی ئاشکرای کرد، مانگی داهاتوو زیاتر لە دە هەزار سەرباز لە عێراق دەکشێنەوە.
سەرچاوەکە لە لێدوانێکدا بەرادیۆی دیجلەی راگەیاند، پرۆسەی کشانەوەی سەربازەکان بەئارامی و بێ ئامادەبوونی هۆکارە راگەیاندنەکان ئەنجام دەدرێ.

وتیشی: \"کشانەوەی زیاتر لە دە هەزار سەربازی ئەمەریکی بەپێی رێککەوتننامە ئەمنییەکەی نێوان بەغدا و واشنتۆن دەبێ\"".

رێککەوتننامە ئەمنییەکەی نێوان بەغدا و واشنتۆن کە لە کۆتای تشرینی دووەمی ساڵی 2008 ئیمزا کرا، بریتیە لەوەی دەبێ تا 31ی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ هەموو هێزە سەربازییەکانی ئەمەریکا لە عێراق بکشێنەوە."
Top