هاوپەیمانی نیشتمانی داوا لە لیستی عێراقییە دەکات بۆ مێزی دانوستان بگەڕێتەوە

هاوپەیمانی نیشتمانی داوا لە لیستی عێراقییە دەکات بۆ مێزی دانوستان بگەڕێتەوە
عەباس بەیاتی ئەندامی هاوپەیمانی نیشتمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق جەختی کردەوە لەسەر ئامادەبوونی نوێنەرانی کوتلە سیاسییەکان لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ دووشەممە لە ماڵی جەلال تاڵەبانی سەرۆک کۆمار.
بەیاتی داوای لە لیستی عێراقییە کرد بۆ مێزی دانوستان بگەڕێتەوە، بەئامانجی چارەسەرکردنی تەنگژە سیاسییەکان یان کشانەوە لە حکومەت و وەک لیستێکی ئۆپۆزسیۆن لەناو ئەنجومەنی نوێنەران بمێنێتەوە.

وتیشی: \"تا ئێستا چۆنیەتی هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی سیاسەتە ستراتیجییەکان دیارترین تەنگژەی کوتلە سیاسییەکانە\""، ئاماژەی بەوەشدا \""لیستی عێراقییە داوا دەکات لەناو ئەنجومەنی نوێنەراندا دەنگ لەسەر سەرۆکی ئەنجومەنی سیاسەتە ستراتیجییەکان بدرێ، بەڵام ئەوە لە رێککەوتننامەکەی هەولێر بڕیاری لەسەر نەدراوە\""."
Top