\"دانیشتنەكانی لیستی دەوڵەتی یاسا و عێراقیە گەیشتۆتە ئاستێكی دژوار\"""
ئەمڕۆ یەك شەممە، \"ئەحمەد عەلوان\"" پەرلەمانتاری لیستی عێراقیە لە پەرلەمانی عێراق، ڕایگەیاند: دانوستانەكانی نێوان هەردو لیستی عێراقیە و دەوڵەتی یاسا گەیشتۆتە بن بەستء، لیستی دەوڵەتی یاسا نایەوێت ڕێككەوتنامەی هەولێر جێبەجێ بكات.
عەلوانی، وتیشی: وەزارتەكان بەشێوەیەكی یەكسان دابەش نەكراوە و نایەكسانی لەدابەشكردنی وەزارەتەكاندا هەیە بەتایبەت لە پۆستە ئەمنیەكان و دادوەریەكاندا.
پەرلەمانتارەكەی لیستی عێراقیە ئاشكراشی كرد كە فشارێكی زۆر لەسەر لیستی عێراقیە هەیە بۆئەوەی لە پرۆسەی سیاسی نەكشێتەوە و بەردەوام بێت.
پێشتریش لیستی دەوڵەتی یاسا لێدوانی بەرپرسانی لیستی عێراقیە لەسەر لێسەندنەوەی ماتمانە لە حكومەتی عێراق بە ڕای شەخسی سەركردەكان ناوبرد، و ئەو تۆمەتانەی ڕەت كردەوە كە دەوڵەتی یاسا لەهەوڵی ئەوەدابێت عێراق بگێڕێتەوە بۆ سەردەمی تاكە حیزب.
سەرچاوە/ سۆمەریە نیوز
"
