هاوپه‌یمانى كوردستان پێشنیارێك بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ى پۆسته‌كه‌ى ئه‌یاد عه‌لاوى پێشكه‌ش ده‌كات
ئه‌مرِۆ یه‌ك شه‌ممه، \" شه‌ریف سوله‌یمان\"" ئه‌ندامی لیستى هاوپه‌یمانى كوردستان له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رِایگه‌یاند: پێشنیارێكمان خستۆته به‌رده‌م لایه‌نه‌كان بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ى پۆستى ئه‌نجومه‌نى نیشتیمانى سیاسه‌ته ستراتیژیه‌كانى عێراق و له ئێساشدا لایه‌نه‌كان سه‌رقاڵى تاوتوێ كردنى ئه‌و پێشنیاره‌ن.
شه‌ریف سوله‌یمان، وتیشی: به‌پێی پێشنیاره‌كه له ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ده‌نگ له‌سه‌ر سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نیشتیمانى سیاسه‌ته ستراتیژیه‌كان ده‌درێت و دواتر رِه‌وانه‌ى په‌رله‌مانى عێراق ده‌كرێت بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ری و په‌سه‌ند كردنى.
شایانى باسه، كه‌به‌پێى رِێككه‌وتنامه‌ى هه‌ولێرى نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كانى عێراق ده‌بێت پۆستى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نیشتیمانى سیاسه‌ته ستراتیژیه‌كان بدرێته ئه‌یاد عه‌لاوى سه‌رۆكى لیستى عێراقیه.
سه‌رچاوه/ سۆمه‌ریه نیوز"
