فریاد رِه‌واندوزی: هێزه‌ ئه‌منیه‌كانى عێراق تواناى پاراستنى سنوره‌كانى نییه‌

فریاد رِه‌واندوزی: هێزه‌ ئه‌منیه‌كانى عێراق تواناى پاراستنى سنوره‌كانى نییه‌
ئه‌ندامى لیستى هاوپه‌یمانى كوردستان له‌په‌رِله‌مانى عێراق رِایگه‌یاند ده‌زگاى هه‌واڵگرى و سوپا و هێزه‌ ئه‌منیه‌كانى عێراق پێویستى به‌ 10 ساڵ هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت وڵات به‌رِێوه‌ ببات.

ئه‌مرِۆ شه‌ممه‌، \"فریاد رِه‌واندوزى\"" ئه‌ندامى لیستى هاوپه‌یمانى كوردستان رِایگه‌یاند: هێزه‌ ئه‌منیه‌كان و ده‌زگاى هه‌واڵگرى عێراق پێویستى به‌ 10 ساڵ هه‌یه‌ بۆئه‌وه‌ى بتوانێت ئه‌منى وڵات بگرێته‌ ده‌ست و پێویستى به‌ هیچ لایه‌نێكى ده‌ره‌كى نه‌بێت.

رِه‌واندوزى وتیشی: له‌ئێستادا عێراق پێویستى به‌هاوكارى ئه‌مه‌ریكایه‌ له‌ بوارى سه‌ربازیدا بۆ پاراستنى سنورى وشكانى و ئاوى.

ئه‌ندامى لیستى هاوپه‌یمانى كوردستان له‌په‌رِله‌مانى عێراق ئاشكراشی كرد ئه‌گه‌ر هێزه‌ ئه‌منیه‌كانى عێراق تواناى پاراستنى ئه‌منى وڵاتیان هه‌بێت له‌ناوخۆدا ئه‌وا تواناى پاراستنى عێراقین نییه‌ له‌ هه‌رِه‌شه‌ى ده‌ره‌كى.

-شه‌فه‌ق
"
Top