نوجێفی: پێویسته حكومه‌تى ئێران بۆردومانى سنوره‌كانى هه‌رێمى كوردستان رِابگرێت
ئه‌مرِۆ هه‌ینى، ئوسامه نوجێفی، سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق رِایگه‌یاند: بۆردومانى ناوچه سنوریه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌بێته هۆى دروست بونى گومان له‌په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان هه‌ردو وڵاتى عێراق و ئێران.
وتیشی: پێویسته هه‌ماهه‌نگى هه‌بێت له نێوان عێراق و ئێران‌دا بۆ كۆنترِۆڵ كردنى سنوره‌كان و رِێگه ناده‌ین سنوره‌كانى عێراق بۆ هێرشكردنه سه‌ر دراوسێكان به‌كاربهێندرێت.
ئه‌م وتانه‌ى سه‌رۆكى په‌رله‌مان له‌میانى دیدارێكیدا بو له‌گه‌ڵ موحه‌مه‌د رِه‌حیمی، جێگرى سه‌رۆك كۆمارى ئێران.
