مۆڵن: سوپاى عێراق تواناى پاراستنى عێراقی نییه‌

مۆڵن: سوپاى عێراق تواناى پاراستنى عێراقی نییه‌
له‌گه‌ڵ نزیك بونه‌وه‌ى واده‌ى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا، حكومه‌تى ئه‌مه‌ریكا هه‌وڵه‌كانى چرِ كردۆته‌وه‌ بۆ مانه‌وه‌ى ژماره‌یه‌ك له‌ هێزه‌كانى له‌ عێراق

مایكل مۆڵن، سه‌رۆكى ده‌ستى ئه‌ركانى هاوبه‌شى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا رِایگه‌یاند: حكومه‌تى عێراق و ئه‌مه‌ریكا ئه‌و رِاستیه‌ ده‌زانن كه‌ هێزه‌كانى عێراق توانى ته‌واوى نییه‌ بۆ پاراستنى وڵات.
مۆڵن وتیشی: برِیارى مانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق له‌ده‌ستى حكومه‌ت و گه‌لى عێراقدایه‌، و عێراقیه‌كان برِیار ده‌ده‌ن هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌دواى كۆتایی ئه‌مساڵ له‌ عێراق ده‌مێننه‌وه‌ یان نا.

وتیشی: هێزه‌كانى عێراق له‌ بواره‌كانى ئاسمانى و هه‌واڵگریدا كه‌موكورتیان هه‌یه‌ ناتوانن ئه‌و دوو لایه‌نه‌ كۆنترِۆڵ بكه‌ن.
Top