وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ده‌رگای بوَ پێشكه‌ش كردنی داواكاری بوَ خوێندنی زانكوَ بوَ كارمه‌ندانی له ده‌زگا ته‌ندروستیه‌كانی ده‌كاته‌وه
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ده‌ست پێكردنی پێشكه‌ش كردن بوَ خوێندنی ساڵی 2011ــ 2012 بوَ ده‌رچوانی په‌یمانگای پزیشكی و ته‌ندروستی له‌به‌رده‌م كارمه‌ندانی كردوه‌وه بوَ به‌ده‌ست هێنانی بروانامه‌ی به‌كاڵوریوسی له بوار پزیشكییه‌كان.
به‌رێوه‌به‌ری گشتی فه‌رماگه‌ی پلاندانان و په‌ره‌پێدانی سه‌رچاوه‌كان له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق رای گه‌یاند\" وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی 19 كورسی خوێندنی له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای عێراق به‌ده‌ست هێناوه بوَ خوێندن له كوڵیژی ده‌رمانسازی و 17 كورسیش له كۆلیژی په‌ریستیاری و 42 كورسیش له كوَلیژی ته‌كنیكی پزیشكی له تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی تریش و سك كردن و ته‌كنیكی چاو و ئامار و زانیاری ئیداریی و گشت و گوزار و و ته‌ندروستی كوَمه‌ڵگا و زانستیی دارایی و بانكی و زانستی كوَمه‌ڵایه‌تی و زانستی ژیان له خۆ ده‌گرێت.
روونیشیكرده‌وه\"" مه‌رجه‌كانی پێشكه‌ش كردن كرد كه ده‌بێ ته‌مه‌نی پێشكه‌ش كار له 30 ساڵ تێپه‌ر نه‌كات بوَ ئه‌وانه‌ی ده‌رچووی ئاماده‌یین و 35 ساڵیش بوَ ده‌رچوانی په‌یمانگا و ده‌بێ له خزمه‌تدابن و ماوه‌ی خزمه‌ته‌كه‌یان له 3 ساڵ كه‌متر نه‌بێ رێژه‌ی ده‌رچوونه‌كه‌شی له 60% و له كوَلیژێك یان په‌یمانگایه‌ك وه‌رننه‌گیرابێ له‌ماوه‌ی توَماركردنه‌كه‌ی\"".
وتیشی\"" ئه‌وانه‌ی له خوێندنی ئیواران وه‌رگیراون مافی پێشكه‌ش كردنیان نابێ و كێبركێ له نێوان پێشكه‌ش كارانی وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كان به‌پێی ئه‌و پێوه‌رانه ده‌بێ كه له فوَرِمه‌كاندا دیاری كراوه\"".
ئاماژه‌یبه‌وه‌شدا\"" هه‌روك گوتیشی: ده‌بێ پێشكه‌ش كار داواكاریه‌كی نووسراو پێشكه‌ش بكات پوخته‌ی خزمه‌ت و لاری نه‌بوونی فه‌رمانگه‌كه‌ی له رێگای ده‌زگاكه‌ی خوَی به‌رز بكاته‌وه و دوایین واده‌ش بوَ پێشكه‌ش كردنی داواكاریه‌كان 10/7/2011 ده‌بێ\""."
