به‌یانی ده‌نگ له‌سه‌ر زیاد كردنی موچه و سه‌رفكردنی بۆ هێزه‌كانی ناخۆ ده‌درێت
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری شوان محه‌ممه‌د له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ ئاژانسی په‌یامنێر رایگه‌یاند: ئێمه له‌لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له‌سه‌روبه‌ندی كۆتاییهاتنی كاره‌كانمانین سه‌باره‌ت به پڕۆژه یاسای خزمه‌ت و خانه‌نشینی هێزه‌كانی ناوخۆی عێراق, ئه‌مڕۆ میوانداری نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی دارایی, به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بودجه و نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی ناوخۆ كرا تاكو به‌شێوه‌یه‌كی دروست كار له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته بكه‌ین, زۆربه‌ی ئه‌و یاسایانه‌ی له‌مباره‌یه‌وه هاتوون ته‌واو كراون, ته‌نها له‌سه‌ر بابه‌تی موچه مابوو, ئه‌و بڕیاره‌ی پێوه‌رگیرا موچه‌ی بنه‌ڕه‌تی زیاد بكرێت له پۆلیس تاوه‌كو لیوا.
محه‌ممه‌د وتیشی: بیرۆكه‌یه‌ك هه‌بوو زیادكردنی موچه له‌سه‌ره‌تای ساڵ بگرێته‌وه و به‌رداوه‌م بێت, بۆ ئه‌مه‌ش پێویستمان به گفتوگۆ هه‌بوو له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌ت, له ئه‌نجامدا گه‌یشین به‌و بڕیاره‌ی به‌یانی ده‌نگدانی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین, بۆ ئه‌وه‌ی له 1 كانونی دووه‌م / یه‌نایه‌ری ئه‌مساڵ زیاده‌ی موچه خه‌رج بكرێت و به‌شه‌ش قۆناخ ئه‌و موچه‌ی به‌سه‌رچووه به هێزه‌كانی ناوخۆ بدرێت.
روونیكرده‌وه: ئه‌و زیاده‌یه موچه‌ی بنه‌ڕه‌تی ده‌گرێته‌وه, سه‌رجه‌م پۆلیسه‌كانی عێراق ده‌گرێته‌وه به‌كوردستانیشه‌وه.
ئاماژه‌یدا: به ده‌نگدان له‌سه‌ر ئه‌و یاسایه موچه‌ی نێوان سوپا و پۆلیس یه‌كسان ده‌بێت, هه‌روه‌ها ئه‌و ده‌رماڵه‌ی كه ته‌واوی فه‌رمانبه‌رانی عێراقی ده‌گرێته‌وه ئه‌وا بۆ پۆلیسیش سه‌رف ده‌كرێت چونكه له موچه‌ی هێزه‌كانی ناوخۆ ده‌رماڵه‌ی ژن و منداڵ و بڕوانامه نه‌بوو ئه‌وه‌شی دێته‌سه‌ر.
