پلانێكی نهێنی هه‌یه بۆ مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا تاكو 2016
له لێدوانێكی نوسراودا كه ئه‌مڕۆ سایتی ئیلاف ده‌ستی كه‌وتووه راوێژكاری لیستی عێراقیه هانی عاشور رایگه‌یاند: هه‌ر بڕیارێك له لایه‌ن كه‌سایه‌تیه حكومیه‌كان بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ دوای ساڵی 2011 ده‌كه‌وێته خانه‌ی دژ به گه‌له‌كه‌ی چونكه بڕیار له شتێك ده‌دات مافی ئه‌و نییه.
عاشور وتیشی: هه‌ندێ زانیاری له ئارادان سه‌باره‌ت به هه‌بوونی پلانێك بۆ مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا تا كۆتایی 2016, كه حكومه‌ت ورده‌كاریه‌كانی واژوو ده‌كات بێ ئه‌وه‌ی راستیه‌كانی ئه‌و رێككه‌وتنه بۆ په‌رله‌مان و گه‌له‌كه‌ی ئاشكرا بكات, داواشی له حكومه‌ت كرد راستی ئه‌و پلانه ئاشكرا بكات كه به سه‌رپه‌رشتی ئه‌و له نێوان وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و كونسوڵی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا به‌ڕێوه ده‌چێت.
هه‌ندێك زانیاری ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كه ئێستا له‌لای كه‌سایه‌تیه سیاسیه‌كان باوی هه‌یه و حكومه‌تیش تا ئێستا راستییه‌كه‌ی نه‌دركانووه, گفتوگۆكانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و عێراق به نهێنیه‌كی ته‌واو له ئارادایه, سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقیش هیچ زانیاریه‌كی سه‌باره‌ت به ئاماده‌گی هێزه‌كانی عێراق به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتووه, هه‌روه‌ها ره‌وتی سه‌دریش به هه‌موو شێوه‌یه‌ك بڕیاری مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ره‌ت ده‌كاته‌وه.
به‌پێی رێككه‌وتنه ئه‌منیه‌كه‌ی نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریكا پێویسته له‌سه‌ر ئه‌مه‌ریكا ته‌واوی هێزه‌كانی له كۆتایی ئه‌مساڵ له عێراق بكێشێته‌وه.
