رِه‌وتى سه‌در ئاماده‌یه‌ سوپاى مه‌هدى هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌

رِه‌وتى سه‌در ئاماده‌یه‌ سوپاى مه‌هدى هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌
رِه‌وتى سه‌در كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق به‌هۆكارى سه‌ره‌كى ناوبرد بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى سوپاى مه‌هدى.

حاكم زاملى، سه‌ركرده‌ى رِه‌وتى سه‌در، رِایگه‌یاند: هه‌ڵوێستى رِه‌وتى سه‌در له‌سه‌ر كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق رِون و ئاشكرایه‌ و به‌هه‌مو شێوه‌یه‌ك دژى درێژكردنه‌وه‌ى مانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكاین له‌ عێراق دواى ته‌واوبونى واده‌ى دیارى كراو.

تائێستا حكومه‌تى عێراق برِیارى نه‌داوه‌ له‌سه‌ر كشانه‌وه‌ یان مانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق كه‌به‌پێى رِێككه‌وتنامه‌ى ستراتیژى نێوانیان پێویسته‌ هێزه‌ شه‌ركه‌ره‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌ كۆتایی ئه‌مساڵدا له‌ عێراق بكشێنه‌وه‌.

زاملی وتیشی: ئاماده‌ین سوپاى مه‌هدى هه‌ڵبوه‌شێنینه‌وه‌، به‌و مه‌رجه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌ واده‌ى دیارى كراودا بكشێنه‌وه‌.

سه‌ركرده‌كه‌ى رِه‌وتى سه‌در وتى: سه‌رجه‌م لیسته‌كانى په‌رله‌مانى عێراق پشتگیرى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن له‌ عێراق ته‌نها لیستى هاوپه‌یمانى كوردستان نه‌بێت.
Top