زێباری: رِوخانى رِژێمى سه‌دام حسێن، ده‌ستپێكی به‌هارى عه‌ره‌بی بو له ناوچه‌كه‌دا
ئه‌مرِۆ هه‌ینى، هوشیار زێباری، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى عێراق رِایگه‌یاند: به‌هارى عه‌ره‌بی له عێراقیه‌وه ده‌ستى پێكرد و رِوخانى رِژێمى سه‌دام حسێن، ده‌ستپێكی به‌هارى عه‌ره‌بی بو له ناوچه‌كه‌دا.
زێباری وتیشی: به‌داخه‌وه كێشه‌ى پرِكردنه‌وه‌ى وه‌زاره‌ته ئه‌منیه‌كانى عێراق كراوه‌ته كێشه‌یه‌كى حیزبی و موزایه‌ده‌یه‌كى سیاسی، تائێستا چه‌ندین كاندیدى هه‌ردو لیستى عێراقیه و هاوپه‌یمانى نیشتیمانى رِه‌ت كراونه‌ته‌وه چونكه شایسته نه‌بون بۆ وه‌رگرتنى ئه‌و پۆسته.
ده‌رباره‌ى بارودۆخى ئێستاى سوریا، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراقی به‌دورى نه‌زانى نارِه‌زاییه‌كان كاریگه‌ریان هه‌بێت له‌سه‌ر بارودۆخى عێراق و وتیشی: هیچ لایه‌نێك به‌ته‌نها ناتوانێك فه‌رمانرِه‌وایی وڵاتێك بكات، و فه‌رمانرِه‌وایی كردن له‌لایه‌ن تاكه حیزبێكه‌وه كۆتایی هاتوه.
سه‌رچاوه/ شه‌رقولئه‌وسه‌ت
