ئه‌ندامێکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران: داواکاریی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌ن بۆ پێک‌هێنانی هه‌رێم دژی ده‌ستوور نییه
موحسن سه‌عدوون ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌سه‌ر لیستی فراکسیۆنه کوردستانییه‌کان، له‌مباره‌یه‌وه به ئاژانس و رادیۆ په‌یامنێری راگه‌یاند: کاتێک سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران قسه‌یه‌ک ده‌کات، ئاگاداری ئه‌وه هه‌یه که له چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا بێت، پێک‌هێنانی هه‌رێم له ده‌ستووردا هه‌یه و ئاماژه به‌وه کراوه که هه‌رێمه‌کان ده‌توانن له‌سه‌ر داواکاریی دانیشتوانی و له چوارچێوه‌ی ده‌ستوور پێک بێت، به‌پێی یاساش ئه‌گه‌ر یه‌ک له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگایه‌ک یان یه‌ک له‌سه‌ر ده‌ی نوێنه‌رانی پارێزگایه‌ک له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران داوای پێک‌هێنانی هه‌رێم بکه‌ن به‌پێی ده‌ستوور، شتێکی یاساییه، بۆیه داواکاریی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌ن شتێکی یاساییه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران روونی کرده‌وه: له‌لایه‌کی دیکه ئێمه وه‌ک هه‌رێم کوردستان له‌ژێر سایه‌ی خه‌باتی رابردوومان چه‌ندین ساڵه ئه‌زموونی به‌هه‌رێم بوونمان هه‌یه و یه‌که‌م جار خودموختاریمان وه‌رگرت و دواتر بوو به سیسته‌می فیدڕالی، بۆیه به‌پێی یاسای117 که دانی به هه‌رێمی فیدڕالی هه‌رێمی کوردستان نا، بۆیه ئێمه وه‌ک کورد پاڵپشتی له سیسته‌می هه‌رێمه‌کان ده‌که‌ین، چونکه پێمان وایه سیسته‌مێکی ته‌ندروسته و سیسته‌می هه‌رێمه‌کان له‌م قۆناغه‌دا باشترین شێوه‌یه بۆ حکومه‌ت، ئه‌مه‌ش به مانای جیابوونه‌وه نییه، به‌ڵکو به‌پێچه‌وانه‌وه. بۆ نموونه کاتێک ده‌ڵێین نه‌وت و غاز موڵکی هه‌موو هاوڵاتییه‌کی عێراقه، ئه‌مه به‌و رادیه‌ی یه‌کێتیی ده‌پارێزێت، جیابوونه‌وه ناهێنیته ئاراوه.
سه‌عدوون راشیگه‌یاند: ده‌ستوور باس له پێک‌هێنانی هه‌رێم له‌سه‌ر بنه‌مای ئایین و تایفی ناکات، به‌ڵام پشتگیری له پێک‌هێنانی هه‌رێم به گشتی ده‌کات که هه‌ندێک پارێزگا له‌خۆ بگرێت له‌ژێر سایه‌ی هاوبه‌شیی کۆمه‌ڵایه‌تی و جوگرافی. کاتێک هه‌رێمی کوردستان پێک‌هات، به مانای ئه‌وه نییه هه‌موو کوردن و ده‌بینین نه‌ته‌وه‌ی جیاواز و ئایینی جیاوازی تێیدایه و له‌سه‌ر بنه‌مای تائیفی و ئایینی پێک‌نه‌هاتووه.
سه‌باره‌تی به پێک‌هێنانی هه‌رێمه‌کان له ناوچه دابڕێندراوه‌کان، ئه‌و ئه‌ندامه‌ی فراکسیۆنه کوردستانییه‌کان گوتی: ئه‌گه‌ر هه‌رێمێک له ناوچه‌کانی ژێر ماده‌ی140 پێک بێت ده‌بێت یه‌که‌م جار ماده‌ی140 تێیدا پیاده بکرێت و تا ئه‌م ماده‌یه جێ‌به‌جێ نه‌کرێت، ناتوانرێت له‌م ناوچانه هه‌رێم پێک‌بێت.
